تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە كەركوك ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

کوردستان 01/09/2020

Alternate Text

لە ئاكامی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە باشوری خۆرئاوای پارێزگای كەركوك، چوار كەس بونە قوربانی، كە یەكێكیان خانمێكە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە كەناڵەكانی راگەیاندنی وتوە، خۆكوژێك بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی جۆری پیك ئاب خۆی بە خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی فەوجی یەك سەربە لیوای ١٩ لە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرال لەسەر رێگای گوندی مەریم سەربە ناحیەی رەشادی باشوری خۆرئاوای كەركوك، تەقاندوەتەوە.

لەبارەی زەرەر و زیانەكانیشەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق ئاشكرایكرد، خانمێك گیانیلەدەستداوە و سێ كارمەندی هێزە ئەمنییەكانیش برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا