بەرپرسێکی تەندروستی هەرێم تووشی کۆرۆنابوو

کوردستان 02/09/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شۆرش لە سلێمانى توشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

شەماڵ جەبار یاوەر بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شۆرش لە سلێمانى لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، بەداخەوە سەڕەڕای خۆپارێزیمان، منیش توشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بوم.

دەشڵێت، ئەوەی گرنگە لام و بێزارم دەکات ، بۆ ماوەیەکی کاتی لە خزمەتکردنتان دادەبڕێم تا خوای گەورە شیفامان بۆ دەنێرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تا ئیستا ٢٩هەزارو ٣٤٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و ١٨ هەزارو ٥٢٠ تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەزارو ٩٨ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و نۆ هەزارو ٧٢٩ تووشبووش لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا