حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردیدا تا سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم، دەست بە دەوامی خوێندکاران نەکرێتەوە.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە پێناوی بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن وفێرکردن و پاراستنی بەرژەوەندی قوتابیان وخوێندکارانی ھەرێمی کوردستان و لەسەر پێشنیاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وەرزی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 بە شێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست پێ بکات ( جگە لە قۆناغی دوازدەی ئامادەیی).
روونیشیکردووەتەوە، سەرۆکی حکومەت وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیی راسپارد لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیان ڕێنمایی و ئامادەکاریی پێویست بکەن بۆ ڕاگەیاندنی رۆژژمێری وەرزی یەکەمی خوێندن لە گشت ناوەندەکانی خوێندن و دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بە شێوەی ئەلیکترۆنی