بکوژی تەرمە سوتێنراوەکەی عەربەت دەستگیرکرا

کوردستان 02/09/2020

Alternate Text

دوای ئەوەی تەرمێك لە دۆڵی دوكانیان لە ناحیەی عەربەت دۆزرایەوە کە سوتێنرابوو ، دوای گەران و پشکنین تاوانبارەکە دەستگیرکرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی عەربەت تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكی تەمەن 36 ساڵی كوشتبوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو،  دوای ئەوەی تەرمێك لە دۆڵی دوكانیان لە ناحیەی عەربەت دۆزرایەوە ، دوای ئەنجامدانی كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە دەركەوت كە تەرمەكە چەند فیشەكێكی پێوەیەو سوتێنراویشە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، تیمێك پێكهێنرا بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار، سەرئەنجام توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبارەکە لەلایەن بەشی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربكرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا