ژمارەیەک توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستدا

کوردستان 02/09/2020

Alternate Text

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری نوێی توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، ژمارەیەکی نوێ توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە خشتەیەکدا ئاماری توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش کۆی هەموو ئەو توشبوانەی کە لە نەخۆشخانەکاندا ماون ژمارەیان ١٩٦کەسە.

 

لە بەشێکی دیکەی خشتەکەدا هاتووە کە ١کەس لە ژێر ئامێری هەناسەداندا ماوە و ٣٨کەسیش لە ژێر چاودێری چردان، چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا