پزیشکێک زانیاری نوێ لەبارەی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

کوردستان 03/09/2020

Alternate Text

یەکێک لە پزیشکە تایبەتیەکانی کۆرۆنا زانیاری نوێ لەسەر ئەنجامدانی پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئاشکرا، زانیاری لەبارەی ئەو ئامێرانە دەخاتەڕوو کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدەن.

شێروان رەحمان  یەکێک لە پزیشکە تایبەتیەکانی کۆرۆنا رایگەیاندووە "لە ئێستاوە ژمارەکی زۆر لە تاقیگەکانی تایبەت دەستیان کردووە بە پشکنینی کۆرۆنا لە خوێن لە رێگای دیاریکردنی رێژەی هەر یەک لە IgM و IgG لە خوێن بە کیتی باوەر پێکراو و ئامێری پێشکەوتوو وەک VIDAS و ELISA".

ئەوەشی ئاشکراکردووە "رێژەی راستی و ووردی ئەنجامەکان بە پێی ئەوەی توێژینەوەکان و کۆمپانیا خاوەن کیتەکان باس دەکەن لەسەروی ٩٠٪ وە ئەگەر لەگەل نیشانە و ئەنجامی پشکنینەکانی تر بێت ئەوە دەتوانین نزیکەی ١٠٠٪. دڵنیابین لە ئەنجامەکان".

ڕونیشیکردۆتەوە "ئەنجامەکان پێویستە بە ژمارە بن واتە تەنها پۆزتڤ و نێگەتڤ سوودێکی وای نیە کاتێک بە رێگای زۆر خێرا و ستریپ دەکرێت".

جەختیشیکردۆتەوە "ژمارە و رێژەکە گرنگە بۆ نموونە چەندی رێژەی IgG زیاتر بێت ئەوە بەرگری زیاترە وە پلازمای ئەو چاکبووە سوودی زیاترە بۆ نەخۆشەکانی کۆڤید-١٩".













ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا