دەست بەسەر ١٢تۆن خواردنەوەی وزەبەخشدا گیرا

کوردستان 04/09/2020

Alternate Text

دەست بەسەر زیاتر لە ١٢تۆن ماکەرۆنی و خواردنەوەی وزەبەخشدا گیراو لەناوبران.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر لە ڕاگەینراوێکدا ئاشکرایکردووە، دەستیان بەسەر ١٢ تۆن لە ماکەرۆنی و خواردنەوەی وزەبەخشدا گرتووە.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، بە هەماهەنگی لەگەل ژووری ئابووری ئاسایشی هەولێر دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو مادانە توانراوە لەناوی ببەن.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژانە تیمەکانی چاودێری بازرگانی و بازاڕ دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە خواردن و خواردنەوەی ماوە بەسەرچوودا دەگرن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا