بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەو
باندێکی ١٠کەسییان دەستگیرکردووە کە سەرانە و پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،
ئەمشەو باندێکی ١٠کەسییان دەستگیرکردووە کە سەرانە و پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە، لەگەڵ
ئەوەشدا چەندین جۆری جیاوازی چەکیان پێگیراوە.
ئەوەشیان ڕونکردۆتەوە، باندەکە چەند سەیارەیەکیان
پێبووە کە تابلۆ وەزارەتی پێشمەرگەی لەسەر بووە کە گومان دەکرێت ئەو تابلۆیانە
ساختەبن و لە ئێستادا بەدواداچوون بۆ ڕوداوەکە دەکرێت بۆ ئاشکراکردنی راستی روداوەکە.
http://https//www.facebook.com/watch/?v=2052182221584384&extid=GdW6tPaW9hDCx9aN