دژی دورستکردنی پڕۆژەیەک لە شوێنی بازگەی کۆنی ئاسایش لە دەربەندی
رانیە، ژمارەیەک ھاوڵاتی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بە چەکەوە ماوەی دوو ڕۆژە وەستاون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی (BMC)،ئەو ھاولاتیانە دەڵێن پڕۆژەکە زیادەڕۆیە و دراوەتە کەسێکی دەستڕۆیشتوو
و پێویستە تێکبدرێتەوە.
تایبەت بەم بابەتە (BMC)پەیوەندی
بە شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەرینەوە کرد و ناوبراو رایگەیاند
"تائێستا هیچ کەیسێک بۆ ئەو بابەتە نەهاتۆتە لای ئەوان و ئاگاداری بابەتەکە
نین".
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڕوداو و بابەتەکە پەیوەندیمان بە وتەبێژی ئاسایشی راپەرینەوە کرد بەڵام ناوبراو هیچ وەڵامێکی نەداینەوە بۆ ئەوەی راستی روداوەکە ئاشکرا بکرێت، چونکە وەک دەوترێت پێشتر ئەو زەویانە بازگەیەکی ئاسایش بووە.
(BMC)زانیویەتی شەڕەکە لە نێوان عەشیرەتی خۆشناو و جاف لەسەر داگیرکردنی ناوچەی گەشتیاری دەربەندی ڕانیە و هێزەکانی ئاسایشیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.