بڕی ٥٠٠ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا

کوردستان 05/09/2020

Alternate Text

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە" بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەم بڕە پارەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا بۆ دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی پێویستە بۆ پارێزگای هەڵەبجە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو پارەیە بەشێکە لە بودجەی فریاگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا