گۆڕان لە حکومەت دەکشێتەوە؟

کوردستان 05/09/2020

Alternate Text

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، کشانەوە لە حکومەت نەبووەتە داواکاریی سەرەکی بزوتنەوەکە و ئەگەر بڕیاری کشانەوە بدرێت دەبێت کۆی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەنگی لەسەر بدەن.

عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "تا ئێستاش پێمان وایە مانەوە لە حکومەت زیاتر لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانە تا کشانەوە، هەرچەندە پرۆسەی چاکسازی لە هەرێم بە دڵی گۆڕان نییە".

جەختیشیکرەوە، "نیگەرانی هەیە لەناو گۆڕاندا سەبارەت بە مانەوەمان لە حکومەتدا، بەڵام ئەم پرسە پێشتر بە دەنگدان بووە و ئێستاش هەر ئەندامێک نیگەرانە لە مانەوەی گۆڕان لە حکومەت دەبێت بێت و لە دەنگدانێکدا دەنگ بە کشانەوە بدات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا