عبدولڕەزاق شەریف: سەرچاوەی هەموو کێشەکان پارتیە

کوردستان 06/09/2020

Alternate Text

یەکێک لە ئەندامانی ئەو دەستەی کە داوای بە هەرێم کردنی پارێزگای سلێمانی دەکات دەلێت" سەرچاوەی هەموو کێشەکان پارتیە".

عبدولڕەزاق شەریف نوسەر و ڕۆژنامەنوس و یەکێک لە ئەندامانی ئەو دەستەی کە داوای بە هەرێم کردنی پارێزگای سلێمانی دەکات بە (BMC)راگەیاند "کێشەکانی هەرێم گەیشتۆتە بنبەست و پێویستە سلێمانی و پارێزگاکانی دیکەش بە هەرێمی بکرێن".

ناوبراو لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستۆتەڕوو" سەجەم لایەنە کوردستانیەکان بە سەرجەم حیزبەکانەوە لە ئێستادا گەیشتوونەتە حاڵەت و کاتێک کە هیچ چارەسەرێکیان بۆ ئەم بارودۆخەی هەرێم پێ نیە بۆیە ئێمە پێمان وایە باشترین چارەسەر بەهەرێم کردنی پارێزگای سلێمانیە".

جەختیشیکردۆتەوە" ئێمە دڵنیاین لەوەی ئەم پرۆژەیەی کە رامان گەیاندووە دەتوانێت بەشی زۆری کیشەکان چارەسەر بکات و کۆتایی بە هەموو ئەو کێشانە بهێنێت کە هیچ کام لە حیزبەکان نەیانتوانیووە چارەسەری بکەن".

ئەوەشی ئاشکرا کردووە "پارتی دیموکراتی کوردستان وەک یەکەم هێزی سیاسی هەرێم هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدات کە ناکۆکی لە ناو حیزبەکاندا دروست بکات و چی لە ناوخۆی حیزبەکان چی لە کۆی پەیوەندی نێوان حیزبەکان دەستێکی باڵای لە دروستکردنی دوبەرەکی نێوان حیزبەکان هەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا