وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤کاتژمێری رابردوودی
بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکان، سێ هەزار و ٨٦٨حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری
رابردوودا سێ هەزار و ٨٦٨حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، سێ هەزار و
٥٢٦ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە کۆی توشبووەکان هەزار
و ٦٨ کەسیان لە بەغدان کە ٥٤ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٢٦٠ هەزار و٣٧٠ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.