شەش هەزار پارچە زەویی تاپۆ دەکرێن

کوردستان 08/09/2020

Alternate Text

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆسەیەكی دیكەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان بەڕێوەدەبات كە شەش هەزار بارچە زەوی دەبن لە سنووری باغمرە شەهاب.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردووەتەوە، ئەوەی پەلە بكرێت لە تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆسەیەكی دیكەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان كە شەش هەزار بارچە زەوی دەبن لە سنووری باغمرە شەهاب دەست پێدەکات.

روونیشیکردووەتەوە، ژمارەی ئەو زەویانەی پێشتر بەشێوەی كارت لە سنووری شارەوانیی هەولێر دابەشكراون نزیكەی ١٢٥ هەزارە و ئێستاش شارەوانیی هەولێر دەیەوێت بە قۆناغ ئەو زەویانە تاپۆ بكات.

ئاشکراشی کردووە، لەو ١٢٥ هەزار پارچە زەوییە كارتانە تاوەكو ئێستا نزیكەی ٦٥ هەزار پارچەیان تاپۆكراون.

هاوکات شارەوانی باس لەوەشدەکات، نزیكەی 80 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە هەولێر هەن، شارەوانیی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنان سەرجەم ئەو یەكە نیشتەجێبووانەش لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان تاپۆ دەكات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا