ئەمشەو وە‌فدی‌ باڵای ھە‌رێم دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ ھە‌ولێر

کوردستان 09/09/2020

Alternate Text

دوای کۆتایهاتنی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم و بەغداد ئەمشەو وە‌فدە‌ باڵاكەی ھە‌رێم دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ ھە‌ولێر.

سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران رایگە‌یاند" كۆبوونە‌وە‌كان‌ ئە‌رێنی بوون، بە‌ وردی گفتوگۆ لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان كرا، بە‌تایبە‌ی پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان و چۆنییە‌تی جێگیر كردنیان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ كە‌ ئێستا حكومە‌تی عێراقی لە‌سە‌رووبە‌ندی داڕشتنەوەیەتی".

ئەوەشی ئاشکراکردووە " كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ لاوە‌كییە‌كان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌ بە‌غدا تا ئە‌وكاتە‌‌ی دە‌گە‌نە‌ میكانیزمێكی گونجاو، بە پشت بە‌ستن بە‌ دە‌ستور، بەمەبەستی چارە‌سە‌ركردنی گرفتە‌ یاسایی و تە‌كنیكییە‌كان".

 سە‌میر ھە‌ورامی لە‌بارە‌ی رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان ئاشکرای کردووە "قوباد تاڵە‌بانی لە‌ كۆبوونە‌وە‌كان ئامادە‌یی ھە‌رێمی نیشانداوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌بارە‌ی پرسی داھاتی نە‌وت و دە‌روازە‌ سنورییە‌كان و پرسی داھاتە نا نەوتییەكانی تر، وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران، ئە‌وە‌شی ڕاگە‌یاند كە‌ وە‌فدە‌ باڵاكەی ھە‌رێم ھە‌ر ئە‌مشە‌و دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ ھە‌ولێر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا