لاهور شێخ جەنگی لەسەر بودجەی هاوسەرۆكەكان موچەی سێ مانگی نەخۆشخانەی وەفای دابینكرد

کوردستان 10/09/2020

Alternate Text

تەندروستی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لاهور شێخ جەنگی لەسەر بودجەی هاوسەرۆكەكان موچەی سێ مانگی نەخۆشخانەی وەفای دابین دەکات.

تەندروستی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، وەفدێکی یەکێتی بە سەرپەرشتی دکتۆر میران محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردووە و  لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە و ستافی نەخۆشخانەی وەفا کۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر خواست و داواکارییەکان و بەدەمەوە ھاتنی داواکاری پزیشکان و کارمەندانەی نەخۆشخانەی وەفایان کردووە.

رونیشیکردووەتەوە، بڕیار دراوە بڕیاریاندا بۆ ماوەی سێ مانگ مووچەیان لەسەر بودجەی هاوسەرۆکەکان بۆ دابین بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا