مامی ئەو دوو خوشکەی چەمچەماڵ کە دوێنێ تەرمەکانیان دۆزرایەوە، دەڵێت هیچ کێشەیەکیان نەبووە.
مامی ئەو دوو خوشکە تەمەن ١٧ و ١٩ ساڵانەی قەزای چەمچەماڵ کە دوێنێ تەرمەکانیان دۆزرایەوە بە BMC راگەیاند، لە راگەیاندنەکانەوە بە کێشەکەمان زانیوە، ئێوە چەند زانیاریتان هەبووە ئێمەش ئەوەندە.
روونیشیکردەوە، پێشتر ئاگادارنەبوون هیچ کێشەیەکیان هەبووبێت، خوا حەقیان بسێنێت.
دوێنێ تەرمی دوو خوشک لە گوندێکی نزیک قەزای چەمچەماڵ دۆزرایەوە، و تا ئێستاش پەنجەی تۆمەت بۆ باوکیان رادەکێشرێت کە لەدوای رووداوەکەوە دیارنەماوە.