تەندروستی سلێمانی لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان هاتەدەنگ

کوردستان 10/09/2020

Alternate Text

جێگریی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، باشترە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە، سیستمی ئۆنلاین سەرکەوتوو نابێت.

هێرش سەلیم، جێگریی بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی بە BMC راگەیاند، خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نابێت، باشترە دەرگای خوێندنگەکان بکرێنەوە بە رێککارە خۆپارێزییە تەندروستییەکان.

ئاشکراشیکرد، خوێندکارێکی سەرەتایی زۆر باش گوێڕایەڵی مامۆستاکەی دەبێت، لە خۆپارێزیکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە لە قۆناغی سێ تا ١١ی ئامادەیی خوێندنی ئۆنلاین پەیڕەو بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا