مونا قەهوەچی: ئەزمونی حکومڕانی کوردستان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە

کوردستان 12/09/2020

Alternate Text

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی پێدراوە، ئەوەش نیشانەی "سەرکەوتویی" ئەزمونی حکومرانیە لە هەرێم.

مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر بابەتێکی بەناونیشانی "هەرێمی کوردستان و ئەزمونی پر سەروەری" بڵاوکردووەتەوە و روانگەی خۆی لەبارەی ئەزمونی حکومڕانی و سیستەمی سیاسیی خستوەتەڕوو.

رایگەیاندووە، ئەزمونی حکومرانی لە هەرێمی کوردستان و "پێشکەوتنی خزمەتگوزاریی لە هەمو ئاستەکان" دەرخەری سەرکەوتوویی حکومەت و سیستەمی سیاسییە لە هەرێمی کوردستانە.

لێدوانەکەی سکرتێری پەرلەمان کە ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیشە لەکاتێکدایە دۆخی مووچەخۆران، خانەنشینان و ئەوانەی پێویستیان بە چاودێری کۆمەڵایەتی هەیە بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینەوە روبەڕوی نەهامەتی بوونەتەوە و لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا بوودجەی پڕۆژەکان بە نزیکەی تەواو راگیراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا