سبەینێ گەڕەكێکی سلێمانی كارەبای نابێت و هۆشداری بە دانیشتوانەکەی دەدرێت

کوردستان 13/09/2020

Alternate Text

كارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (بەرانان) ماڵەكانی پشت مزگه‌وتى شێخ فه‌رید و گردى يو ئێن و پشت مزگه‌وتى حاجى حه‌سه‌نى لۆكه‌ دەكاتەوە، كە سبەینێ كارەبای نابێت و هۆشداریش دەدات ئامێرەكانیان بكوژێننەوە.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەك لە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (به‌رانان ) ماڵەكانی پشت مزگه‌وتى شێخ فه‌رید و گردى يو ئێن و پشت مزگه‌وتى حاجى حه‌سه‌نى لۆكه‌، كە دەكەونە سەر فیدەری (١١) سبەینێ دووشە‌ممه‌ (١٤/٩/٢٠٢٠) پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت بۆیە له‌ كاتژمێر (٧ی به‌یانی تا ١٢ ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.

ئاگاداریشیان دەکەینەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە.

هەروەها ئاگادارییان دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە .

داواكاریشین كه‌ هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ بن، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ بچێت و دڵنیاشین كه‌ هاوكار ده‌بن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا