مەلا بەختیار،
ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی
بەشداریکردنی لە دیدارێکی تایبەتدا لە کەناڵی رووداو باسی کتێبەکەو چەند نهێنییەکی
ناو کتێبەکەی دەکات لەوانە، كوشتنی ١٢ كه‌س
له ئه‌ندامانی ئاڵای شۆڕش-ی خسته‌پاڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، لەسەر ده‌ستگیركردنی
خۆیشی، كه ئه‌وكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئاڵای شۆڕش بووه رایگه‌یاند،
"نه‌وشیروان مسته‌فا، بڕیاری كوشتنی دام، به‌ڵام مام جه‌لال نه‌یهێشت".
سەبارەت بە کەسوکاری
١٤ شەهیدە خانەقینیەکەی ئاڵای شۆڕش کە گوایە سەردانی ئەویان کردبێت بەمەبەستی ئەوەی
بەنیازن داوای یاسایی لەسەر نەوشیروان مستەفا تۆمار بکەن مەلا بەختیار بە (BMC) راگەیاند،
"ئەو ١٤ شەهیدە خەڵکی خانەقین نین، ئەوانەی خەڵکی خانەقینن بە هەمووی شەش کەس
دەبن، دەشڵێت، من تا ئێستا نەمهێشتووە سکاڵا تۆمار بکەن خۆیان دەمێکە بەتەمابوون
بیکەن، بەڵام بۆ ئەوە ئێستا ویستبێتیان سکاڵا تۆمار بکەن راست نییە بەڵام جاران من
نەمهێشتووە سکاڵا تۆمار بکەن، تازە لە سکاڵاشدا نەماوە".
لەسەر ئەو
قسانەی بەرامبەری دەکرێت لەلایەن لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، مەلا بەختیار جەختیکردەوە، "من بە بەڵگەوە
قسەم کردووە، هەرکەسێک بە بەڵگەوە وەڵام دەداتەوە ئازادە، بەڵام من وەڵامی هیچ قسەیەکی پڕوو پوچ نادەمەوە".
ئه‌م وتانه‌ی
مه‌لا به‌ختیار، له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رای ناوه‌ته‌وه، به جۆرێك لایه‌نگرانی
گۆڕان به تووندی دژی ئه‌م قسانه‌ی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
هەر لەو
بەرنامەیەدا مه‌لا به‌ختیار، باسی چەندین رووداوی مێژووی دەکات لەوانە لە رووداوێکدا
دەڵێت (ن.م) ویستی بەتەقاندنەوەی بەنداوی دەربەندیخان ٤٠٠هەزار کەس بکوژێت.