"ئەم سەرانە وەرگرتنە بەناوی کۆمپانیاوە رابگرن"

کوردستان 14/09/2020

Alternate Text

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، دوو كۆمپانیا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە مۆڵەتیان پێدراوە، لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رۆژانە ٦٠ ملیۆن دینار یان دەستدەكەوێت لە هاوڵاتیان.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، "لەكاتێكدا حكومەت بڕیاری دابوو پێداچونەوە بە گرێبەستی هەموو ئەو كۆمپانیایانەدا بكات، كە لە خاڵی سنوری و بازگەكان و شارەوانی و دامەزراوەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە بری حكومەت پارە لە خەڵك وەردەگرن، بەڵام لەبری ئەوەی كەمبكات لەم كابینەدا زیاددەكات".

  بەپێی بەدواداچونەكانی ئەو پەرلەمانتارە، لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دوو كۆمپانیا دەستبەكاربونیان بۆ كراوە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، كە بەلای كەمەوە رۆژانە ٦٠ ملیۆن دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرن.

 یەكێك لە كۆمپانیاكان دانانی پشكنینی بەڕادە، پێشتر كە ئۆتۆمبیل پشكنینی هەزەی دەكرد، لەگەڵیدا بەبێ بەرامبەر پشكنینی بەڕادی بۆ دەكراو یچ گرفتێك نەبوو بۆ شۆفێرو بۆ حكومەتیش، ئیستا پشكنینی بەڕاد دراوە بە كۆمپانیایەك، دەبێت رۆژانە نزیكەی هەزار ئۆتۆمبیل بۆ ئەم پشكنینە ڕۆتینە بچێتە كەڵەوانان لەوێشەوە ٢٠ خولەك بە جادەی خۆڵدا بچێت و پشكنینێك بە ٢٥ هەزار بكات.

 یەكێكی تر لە كۆمپانیاكان دانانی عەریزە نوسینێكە، كەسێك دانراوە لەبەر دەرگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ، هەر هاوڵاتیەك بچێت، پێی دەڵێت: دەبێت بچیت بە كۆمپیوتەر عەریزەكانت بنووسیت. پێشتر نوسینی عەریزەیەك دوو هەزار دینار بوو، ئێستا دوو دێڕ بنوسێت پێنج هەزار لێوەردەگرن، بۆ ئستنساخ پێویستی مامەڵە دەگاتە ٢٠ هەزار دینار، ئەمەش تەنیا  دەركردنی سەدان ملیۆن دیناربوو لە گیرفانی هاوڵاتیان بۆ كۆمپانیایەك، جگە لەو قەرەباڵخیە زۆرەی دروستكراوە.

بەوتەی عەلی حەمە ساڵح، "ڕۆژانە نزیكەی هەزارو ٣٥٠ كەس رودەكاتە  ئەم فەرمانگە، پاش پرسیاركردن، وەڵام ئەوەبوو پێشتر لە هەولێر هەمان كار كراوە، واتە نەقڵی كارێكی ناڕەوایەو قوربانی هاوڵاتیە". جەختدەكاتەوە لەوەی، لە ڕێگای پەرلەمانەوە بە فەرمی کاریان لەو دۆسیانەدا کردوەو ناردویانە بۆ داواکاری گشتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا