وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت زۆرترین ژمارەی توشبوان بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، ٤٩٥کەس چاکبوونەتەوە و ٢٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.