بێگەرد تاڵەبانی: دەستمان بەسەر سەدان تۆن بەرهەمی نایاسایی مەرزەکان گرتووە

کوردستان 16/09/2020

Alternate Text

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، "سەدان تۆن پەتاتە و تەماتە كە دەویسترا بە نایاسایی هاوردە بكرێت دەستیان بەسەردا گیراوە".

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرەی تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە، "لەچەند رۆژی رابردوو سەرقاڵی بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی بووین لەسەر هاوردەكردنی سەدان تۆن پەتاتە و تەماتە كە دەویسترا بە نایاسایی هاوردە بكرێت".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، "دوای کۆکردنەوەی زانیاری و هەوڵەكانمان بەردەوام بوو تاوەكو توانیمان دەستی بەسەردا بگرین لە مەرزەكان.

رونیشیکردۆتەوە، "كاتێك بڕیاری قەدەغەكردن و دانانی باجی پێویست لەسەر بەرهەمی هاوردە دادەنێم بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمانە، بۆیە لەگەڵ قەدەغە و دانانی باج رێكاری تری پێویستیش دەگرینەبەر بۆ ئەوەی لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانمان بتوانرێت لەبازاڕ ساغ بكرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا