ژمارەیەکی بەرچاو توشبووی کۆرۆنا لە ھەرێم گیانیان لەدەستدا

کوردستان 17/09/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرای دەكات، لە ٢٤ كاتژمێردا ٢٩ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەراورد بە ئاماری رۆژانی دیكە لە ٢٤ كاتژمێری رابردوو زۆرترین كەس لە ھەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا گیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، لە ٢٤ كاتژمێردا ٦٨٠ كەسی دیكە وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كراون.

لە ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەشكراوە، ٢٧٠ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا