شەفافیەت، داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەپێی وێبسایتی شەفافیەت بۆ چاودێری داهاتە نانەوتییەكان، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگای سلێمانی زیارتر لە 20 ملیار دینار بووە.

 سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە كە بەشێوەیەك:" بڕی 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە".

73%-ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەم بڕە بەجۆرێكە كە 73%-ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 15% بەشێوەی چەكە و 12%-شی داهاتەكە مقاسەیە".

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەكانی رابردووتر كەمترە

هەروەها، بەبۆنەی پشووەكانی جەژنی مانگی رەمەزانەوە، داهاتەكە بەراورد بە هەفتەكانی رابردووتر كەمترە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجییە نانەوتییەكانی خۆی.

ئێستاش رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا