ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی نایاسایدا ده‌گیرێت، كه‌به‌شێوه‌ی
نایاسایی له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه.
لەپەڕەیی تایبەتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت بڵاوکراوەتەوە، ئه‌مڕۆ
پێنج شه‌ممه، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی
جۆراوجۆری نایاساییدا گرتووه كه‌به‌شێوه‌ی نایاسایی له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه.
لە بەشێکی دیکەی زانیاریەکاندا ئەوەش هاتووە، پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی
دادوه‌ر بۆ چونه ماڵه‌كه و پشكنین، ده‌ركه‌وت بڕێكی زۆر ده‌رمان به‌شێوه‌ی
نایاسایی هاورده كراوه و له‌و ماڵه‌وه به‌سه‌ر كڕیاره‌كاندا دابه‌شده‌كرێت".
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاندووە،
"به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ده‌ستبه‌سه‌ر ته‌واوی ده‌رمانه‌كاندا
گیراوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی
رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".