سەرکردایەتی پارتی: كۆمەڵی ئیسلامی حزبێكی فاشیلە

کوردستان 18/09/2020

Alternate Text

ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە توندی وەڵامی سەركردەیەكی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان دەداتەوە و دەڵێت، " ئەمیرەكەیان لە ڕیفراندۆم دەنگیدا، بۆ ئەوەی ئەگەر پرۆسەكە سەركەوت خۆی بكاتە شەریك، ئەگەریش شكستی هێنا، ئۆباڵەكەی دەخەنە ئەستۆی لایەنی دیكە".

سەعید مەجید، سەركردەیەکی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، بانگەشەی ئەوەی كردووە كە گوایە بەهۆی ڕیفراندۆمەوە خاكی هەرێمی كوردستان لەدەستدراوە و عه‌لى عه‌ونیش، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی پارتى دیموكراتى كوردستان لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ میدیایەکی سەر بە حیزبەکەی رایگەیاندووە، " ئەمیرەكەیان لە ڕیفراندۆم دەنگیدا، بۆ ئەوەی ئەگەر پرۆسەكە سەركەوت خۆی بكاتە شەریك، ئەگەریش شكستی هێنا، ئۆباڵەكەی دەخەنە ئەستۆی لایەنی دیكە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، " ئەوان بڕیاریانداوه‌ شتی باش بۆ كوردستان قەبوڵ نەكەن، ئێمه‌ نه‌بووینه‌ هۆكارى له‌ده‌ستدانى نیوه‌ى خاكى كوردستان، كۆمەڵ لە جیاتی ئەوەی داگیركه‌ران تاوانبار بكات، لۆمەی ڕیفراندۆم دەكات".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکراکردووە، "لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئه‌میره‌كه‌یان له‌ پرۆسەی ریفراندۆمدا ده‌نگیدا، په‌نجه‌ى لەبەردەم شاشەكان نیشان ده‌دا و دەیگوت منیش دەنگم بە سەربەخۆیی كوردستان داوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا