مام رۆستەم؛ ئەوانەی سەركردایەتی گۆڕان دەکەن نەوشیروان مستەفایان كردووە بە قەڵغانێك

کوردستان 19/09/2020

Alternate Text

هەڵسوڕاوێکی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، کۆمەڵێک راستی و دەردە دڵی لەبارەی رووداوە مێژووییەکان نوسیوە، بەڵام راگەیاندنی بزوتنەوەکە بە دەستکاری کراوی بڵاویانکردووەتەوە.

 

مام رۆستەم، هەڵسوڕاوی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە: لە نوسینێكدا وەك شایەتی رووداوە مێژووییەكان ، كۆمەڵێك راستیم و دەردە دڵم نوسی، بەڵام بەداخەوە راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان  نوسینەكەی منیان بە شێواوی و دەستكاری كراوی بڵاوكردووەتەوە.

 

ئاشکراشی کردووە، ئەوانەی ئێستا سەركردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن بەرگری لە مێژووی ئێمە و نەوشیروان مستەفا ناكەن، بەڵكو ئەم باردۆخەیان قۆستووەتەوە بۆ راگەیاندنی كەمپەینێك كە شكست و سیاسەتە چەوتەكانی خۆیانی پێ پەردەپۆش بكەن، نەوشیروان مستەفایان كردووە بە قەڵغانێك بۆ داپۆشینی روی نەخوازراوی خۆیان.

 

دەقی رونكردنەوەكە: 
رونكردنەوەیەك لە مام رۆستەمەوە سەبارەت بە راگەیاندنی گۆڕان...
ئەمڕۆ ١٨-٩-٢٠٢٠ لە نوسینێكدا وەك شایەتی روداوە مێژووییەكان و ئەو هەوڵانەی بۆ شێواندنی مێژوومان هەیە، كۆمەڵێك راستیم و دەردە دڵم نوسی، بەڵام بەداخەوە راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دور لە مۆڕاڵ و لە پێناو بەرژەوەندیخوازی و بەرگری لە سیاسەتی چەوتی ئێستایان نوسینەكەی منیان بە شێواوی و دەستكاری كراوی بڵاوكردۆتەوە
لێرەوە رایدەگەیەنم:
١- ئەوەی لە راگەیاندنی گۆڕانەوە بڵاوكراوەتەوە دەقی نوسینەكەی من نییە، دەستكاری كراوە.
٢- ئەوانەی ئێستا سەركردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن بەرگری لە مێژووی ئێمە و نەوشیروان مستەفا ناكەن، بەڵكو ئەم باردۆخەیان قۆستۆتەوە بۆ راگەیاندنی كەمپەینێك كە شكست و سیاسەتە چەوتەكانی خۆیانی پێ پەردەپۆش بكەن، نەوشیروان مستەفایان كردوە بە قەڵغانێك بۆ داپۆشینی روی نەخوازراوی خۆیان...
لەگەڵ رێزدا
مام رۆستەم
١٨-٩-٢٠٢٠

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا