ئەنجومەنی باڵای فەتوا رایدەگەیەنێت، زەکات لە ماڵی بازرگانی دەکەوێت بە مەرجێک بگاتە ئاستی دەرکردنی زەکات و ساڵێکی تەواوی بەسەردا تێپەڕبووبێت.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لە نوسراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی تاوتوێ كرد، فه‌توای بابه‌تی (زه‌كاتی ماڵی بازرگانی)شی راگه‌یاند، كه پێشتر له‌لایه‌ن ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه خوێندنه‌وه‌ی كۆتایی بۆ كرا بوو.
روونیشیکردووەتەوە، زه‌كات له ماڵ وكه‌لوپه‌ل وكاڵای بازرگانی وه‌ك، ده‌ست مایه‌و كه‌لوپه‌ل و كاڵای دوكان، سۆپه‌ر ماركێت، پێشانگه‌كانی جل وبه‌رگ و ئۆتۆمۆبیل و.. هتد، و هه‌ر كاڵایه‌كی دیكه كه به نیه‌تی بازرگانی كڕین و فرۆشتنی پێوه بكرێت واجبێكی شه‌رعیه.
ئاشکراشی کردووە، زه‌كات له ماڵی بازرگانیدا به‌م مه‌رجانه واجب ده‌بێت( بگاته ئه‌ندازه‌ی زه‌كات، كه نرخی بیست مسقاڵ زێڕه، ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌و ماڵ یان كاڵایانه‌دا تێپه‌ڕ ببێت).
لە بەشێکی دیکەی فەتواکەدا هاتووە، ئه‌گه‌ر كاڵایه‌ك به ساغ كردنه‌وه (تصریف) درابوو به كه‌سێكی دوكاندار یا هه‌ركه‌سێكی دیكه به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر بۆی نه‌فرۆشرا خاوه‌نه‌كه‌ی لێی وه‌رده‌گرته، ئه‌وه زه‌كاتی ئه‌و كاڵایه ته‌نها له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی پێویست ده‌بێت به مه‌رجه‌كانی پێشوو، و له‌سه‌ر سه‌رفكه‌ره‌كه واجب نابێت.