دەرۆزەکەرێک لەماوەیەکی کەمدا ١٣ ملیۆن دیناری لە هاوڵاتیان وەرگرتووە

کوردستان 21/09/2020

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات دەرۆزەکەرێکیان دەستگیر کردووە لە ماوەی سێ رۆژدا ١٣ ملیۆن دیناری لە هاوڵاتیان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەی پۆلیسی هەولێر ئامارەكانی شەش مانگی رابردووی ئەنجامدانی تاوانەكانی لە شارەكە بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، "پێنج هەزار و ٩٩٥ تاوانی جۆراو جۆر رویانداوە و لە نێویاندا پێنج هەزار و ٥٦٨ تاوانیان ئاشكرا كراون و تۆمەتباران دراونەتە دادگا". 

ئاشکراشی کردووە، یەكێك لەو کەسانەی کە دەستگیرکراوە، دەروزەکەر بووە لە ماوەی سێ رۆژدا ١٣ ملیۆن دیناری كۆكردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا