بزوتنەوەی گۆڕان بە فەڕمی وەڵامی مەلا بەختیار دەداتەوە

کوردستان 21/09/2020

Alternate Text

بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی مەلابەختیار دەداتەوە رایدەگەیەنێت، بزوتنەوەی گۆڕان و هەمو گۆڕانخوازان و کەسانی دڵسۆز و راستگۆو خەمخۆری نیشتمان،  بەهەمو توانایەکەوە، ئەو هەوڵە ریسوا ئەکەن و بەرپەرچی ئەدەنەوە، هەم لەرێگەی خستنەڕو و دەرخستنی  راستییەکان و هەمیش لە رێگای ئەو هەمو بەڵگانەی لەبەردەستدا هەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکرێنەوە.

بزوتنەوەی گۆڕان لە روونکردنەوەیەكدا وەڵامی قسەكانی مەلا بەختیاری دایەوەو رایگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی كتێبی (لەبری بیرەوەری) مەلا بەختیار، كە كۆمەڵێك تۆمەت و بوختان و حیكایەتی بێ بنەمای داوەتە پاڵ رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، كە مێژوو سەلماندویەتی یەكێك بووە لە رابەرە هەرە دیارو كاریگەرەكانی بزوتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان، خەڵكی راستگۆو پێشمەرگە دێرینە تێكۆشەرەكان و شاهید حاڵی رووداوەكان وخەڵكانی دڵسۆز و بەئەمەك، ئەم حیكایەتە ساختەی ناوەڕۆكی كتێبەكەو قسەكانی مەلا بەختیاریان پێ قبوڵ نەكراو، هەر یەكە بەشێوازی تایبەتی خۆی، هەوڵی راستكردنەوەیان دا.

لە بەشێكی تری روونكردنەوەكەی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتووە، "ئەو رقە پەنگخواردوەی مەلا بەختیار، تەنها پەیوەست نیە بە مێژووەوە، بەڵكو بەشێكە لە هەڵمەتەكانی دژ بە بزوتنەوەی چاكسازی و پرۆسەی ریفۆرم و عەدالەتخوازی، لە دەرفەتێكی نزیكدا، كۆی چەواشەكاریەكان بۆ خەڵكی كوردستان و مێژوو رونبكەینەوەو راستی نیەتی مەلا بەختیار دەربخەین.

لە کۆتایى رونکردنەوەکەدا ئاماژەبەشکراوە، "وەستانەوە بە ڕوی ئەو چەواشەکاری و ناڕاستی و بوختان و حیکایەت داتاشینەی مەلا بەختیار و هاوچەشنەکانی، کە دەیانەوێت لەپاڵ باسکردنی مێژوویەکی ناڕاست و خەیاڵپڵاوانەی خۆیاندا، لە پرۆژە فکری و سیاسیە گەورەکەی بدەن و پەرێزی خۆیان لە دادگای گەل و مێژوو و ویژداندا پاکبکەنەوە، بە ئەرکی هەمو مرۆڤێکی راستگۆ و بەویژدانی ئەم نیشتمانەی ئەزانین، چونکە جورئەتکردن و نەسڵەمینەوە لە هۆنینەوەی کۆمەڵێک بوختانی بێبنەماو تەشهیرکردن بەسەرکردەیەکی دەستپاک و مێژوو پاکی وەک نەوشیروان مستەفا، وە خۆنەپاراستن لە بێڕیزی کردن و ناوزڕاندنی کۆمەڵێک کاراکتەری سەربازی و سیاسی میللەتەکەمان لە قۆناغەکانی رابردودا، سەرەتایەکی مەترسیدارە گەر روبەروی نەوەستینەوە".

دەقى روونکردنەوەکەى بزوتنەوەى گۆڕان

رونکردنەوەیەك لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ رای گشتی کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی مەلابەختیار دەداتەوە رایدەگەیەنێت، بزوتنەوەی گۆڕان و هەمو گۆڕانخوازان و کەسانی دڵسۆز و راستگۆو خەمخۆری نیشتمان،  بەهەمو توانایەکەوە، ئەو هەوڵە ریسوا ئەکەن و بەرپەرچی ئەدەنەوە، هەم لەرێگەی خستنەڕو و دەرخستنی  راستیەکان و هەمیش لە رێگای ئەو هەمو بەڵگانەی لەبەردەستدا هەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوئەکرێنەوە.

دوای بڵاوبونەوەی کتێبی (لەبری بیرەوەری) مەلا بەختیار، کە کۆمەڵێك تۆمەت و بوختان و حیکایەتی بێ بنەمای داوەتە پاڵ ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، کە مێژوو سەلماندویەتی یەکێک بوە لە ڕابەرە هەرە دیارو کاریگەرەکانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان و قەڵەمێکی بەبڕشت و ڕاستگۆی دنیای ئەدەب و فکر و رۆشنبیری  و سیاسەت بووە، لەمیدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا خەڵکی ڕاستگۆو پێشمەرگە دێرینە تێکۆشەرەکان و شاهید حاڵی ڕوداوەکان و خەڵکانی دڵسۆز و بەئەمەك، ئەم حیکایەتە ساختەی ناوەڕۆکی کتێبەکە و چاوپێکەوتنەکەی ناوبراویان لە کەناڵی روداو پێ قبوڵ نەکراو، هەر یەکە بەشێوازی تایبەتی خۆی، هەوڵی ڕاستکردنەوەیان دا.

نەوشیروان مستەفا یەکێکە لە رابەر و سەرکردە گەورەکانی میلەتەکەمان و لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا، خەمخۆرانەو راستگۆیانەو خۆنەویستانە، کاری بۆ ئازادی و عەدالەت و رزگاری کردوە. ئەو چ لە قۆناغی شاخدا، وەک سەرکردەیەکی کارامەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵە، وەک ئەندازیار و رابەری راپەڕینی 1991، وەک پلاندانەری پرۆسەی ئاشتی و رێکەوتنەکانی نێوان دوو هێزی شەڕکەری یەکێتی و پارتی، وەک کەسایەتیەکی سەرەکی لە گفتوگۆکانی دوای راپەڕین و دوای روخانی رژێمی بەعس و نوسینەوەی دەستور و پەیکەری نوێی عێراق، وە چ لە قۆناغی دامەزراندن و بەڕێخستنی بزوتنەوەی چاکسازی و گۆڕانخوازی، بزوتنەوەی گۆڕان، هەمیشە لە خەمی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی مەدەنی  دیموکرات و مۆدێرندا بوە لەسەر بنەماکانی عەدالەت و رێز لە مافی مرۆڤ. بۆیە وەستانەوە بە ڕوی ئەو چەواشەکاری و ناڕاستی و بوختان و حیکایەت داتاشینەی مەلا بەختیار و هاوچەشنەکانی، کە دەیانەوێت لەپاڵ باسکردنی مێژوویەکی ناڕاست و خەیاڵپڵاوانەی خۆیاندا، لە پرۆژە فکری و سیاسیە گەورەکەی بدەن و پەرێزی خۆیان لە دادگای گەل و مێژوو و ویژداندا پاکبکەنەوە، بە ئەرکی هەمو مرۆڤێکی راستگۆ و بەویژدانی ئەم نیشتمانەی ئەزانین، چونکە جورئەتکردن و نەسڵەمینەوە لە هۆنینەوەی کۆمەڵێک بوختانی  بێبنەماو تەشهیرکردن بەسەرکردەیەکی دەستپاک و مێژوو پاکی وەک نەوشیروان مستەفا، وە خۆنەپاراستن لە بێڕیزی کردن و ناوزڕاندنی کۆمەڵێک کاراکتەری سەربازی و سیاسی میلەتەکەمان لە قۆناغەکانی رابردودا، سەرەتایەکی مەترسیدارە گەر روبەروی نەوەستینەوە.

ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆڕان، وێڕای دەستخۆشی و پێزانینمان بۆ خەمخۆرانی نەوشیروان مستەفا و مێژووە پڕشانازیەکەی و خەباتی هاوسەنگەر و هاوڕێیانی، لەهەمانکاتدا رایدەگەیەنین کە بزوتنەوەی گۆڕان و هەموو گۆڕانخوازان و کەسانی دڵسۆز و راستگۆو خەمخۆری نیشتمان، بەهەموو توانایەکەوە، ئەو هەوڵە ریسوائەکەن و بەرپەرچی ئەدەنەوە، هەم لەرێگەی خستنەڕوو و دەرخستنی  راستیەکان و هەمیش لە رێگای ئەو هەموو بەڵگانەی لەبەردەستدا هەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوئەکرێنەوە.

دواجار دەبێ ئەو راستیە بزانین، کە ئەو رقە پەنگخواردوەی مەلا بەختیار، تەنها پەیوەست نیە بە مێژووەوە، بەڵکو بەشێکە لە هەڵمەتەکانی دژ بە بزوتنەوەی چاکسازی و پرۆسەی ریفۆرم و عەدالەتخوازی. بۆیە بە ئەرکێکی سیاسی و ئەخلاقی خۆمان و هەمو دڵسۆزان و هاوڕێ و یاوەرانی کاک نەوشیروانی ئەزانین، لە دەرفەتێکی نزیکدا، کۆی چەواشەکاریەکان بۆ خەڵکی کوردستان و مێژوو رونبکەینەوەو راستی نیەتی مەلا بەختیار دەربخەین.

بزوتنەوەی گۆڕان
21/9/2020

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا