نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەكەی بەغدا

ئابوری 21/09/2020

Alternate Text

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا رایگەیاند، تائێستا ٣٢٠ ملیار دینارەكەی بەغدا نەگەیشتوەتە هەرێمی كوردستان، هیچ ئاماژەیەكیش دەرنەكەوتوە كە حكومەتی عێراق دژی ناردنی بێت.

خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "حكومەتی هەرێم پابەندە بەو رێككەوتنەی لەگەڵ بەغدا كردویەتی، پابەندبوونەكەمان تا یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت".

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا وتیشی، "ئەو ئلتیزاماتانەی لەسەر هەرێمی كوردستانە جێبەجێی دەكات، هیچ ئاماژەیەكیش دەرنەكەوتووە كە حكومەتی عێراق دژی ناردنی ئەو ٣٢٠ ملیار دینارە بێت، بەڵام تائێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتوەتە هەرێمی كوردستان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا