به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاسای تایبه‌ت به‌توشبوانی
كۆرۆنا رایگه‌یاند، به‌مجۆره‌ی ئێستا دۆخه‌كه بڕوات، له‌ناوه‌ڕاستی پایزی ئه‌مساڵ
هیچ شوێنێك بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نامێنێته‌وه.
شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی
له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، " له نه‌خۆشخانه‌كانی كۆڕۆنا خه‌ریكه
جێگه نامێنێت، خۆپارێزی تاك له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، كه خۆت ناپارێزیت دواتر شوێنت
نه‌بو له نه‌خۆشخانه مایه‌ی گله‌ییه؟".
هۆشداریش له‌باره‌ی زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی
كۆرۆنا له سلێمانی ده‌دات و ده‌ڵێت، "به‌م شێوه‌یه بڕوات ناوه‌ڕاستی پایز ھیچ
جێگه‌یه‌ك نامێنێت بۆ نه‌خۆش".
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێم، تائێستا له هه‌رێمی كوردستان ٤١ هه‌زار و ٧٣٢ كه‌س توشی كۆرۆنا
بون، له‌و ژماره‌یه‌ش ٢٦ هه‌زار و ٩١٢ كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، هه‌زار و ٥٣٦ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.