یەکەم رۆژی دەوام لە زانکۆی سلێمانی دیاریکرا

کوردستان 23/09/2020

Alternate Text

وادەی یەکەم رۆژی دەستپیکردنەوەی دەوامی زانکۆی سلێمانی دیاریکرا و لە شەش هەفتەی سەرەتا بەشێوەی ئەلكترۆنی دەبێت.

زانكۆی سلێمانی وادەی یەکەم رۆژی دەستپیکردنەوەی دەوامی دیاریکرد و رایگەیاند، "رۆژی یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەمی 2020 یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دەستپێکردنەوەی خوێندن لە شەش هەفتەی سەرەتا بەشێوەی ئەلكترۆنی دەبێت، دوای شەش هەفتەش بەشێوەی ئاوێتە خوێندن بەردەوام دەبێت.

دەقی راگەیەنراوەکەی زانکۆی سلێمانی:

دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی

پشت بەست بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە ڕەچاوکردنی پەتای کۆرۆنا وپاراستنی تەندروستی خوێندکاران ودابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان، پاش جەخت کردنەوە لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)، بڕیاریدا کە رۆژی (یەک شەممە) رێکەوتی (٤-١٠-٢٠٢٠) یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکەمان، کە بەشێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت.

بۆ ماوەی ٦ ھەفتە، پاشان دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە وکۆلێجەکان خوێندن بەشێوازی (ئاوێتە) بەردەوامی پێدەدرێت. ھەر بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لەسەرجەم خوێندکاران ومامۆستایان وفەرمانبەرانی زانکۆ دەکەین، بەھیوای سەرکەوتن وتەندروستی بۆ ھەموو لایەک.

٢٣-٩-٢٠٢٠ راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا