لەبارەی وادەی دابەشكردنی مووچە وە زانیاری نوێ ئاشكرادەكرێت

ئابوری 23/09/2020

Alternate Text

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا حکومەت هیچ وادەیەکی دیارینەکردووە بۆ دابەشكردنی مووچە ئەوەشی هەیە تەنها پێشبینی چەند پەرلەمانتارێکە.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە (BMC) راگەیاند، ئێمە بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی دارایی قسەمان لەسەر دابەشكردنی موچە كردووە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەكی رەسمی نییە كە چی كاتێك دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە و بڕی داهاتی بەردەست چەندە.

ئاشکراشیکرد، ئەوەی دەوترێت هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت تەنها پێشبینی چەند پەرلەمانتارێکە، چونکە هەرێم چاوەڕێی ناردنی پارەکەی بەغدایە".

سەبارەت بەوەی دەوترێت لەگەڵ دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان رێژەی لێبڕینی مووچە زیاد دەكرێت وتی،"هەتا ئێستا تەنها بڕیاردراوە ٢١٪ی موچە ببڕدرێت و بەهیچ شێوەیەك هیچ بڕیارێكی دیكە لە وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕینی رێژەی زیاتری مووچە نەدراوە."

ئەمە لە کاتێکدایە هێڤیدار ئەحمەد، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، "هەفتەی داهاتوو حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی نوێی مووچە رادەگەیێنێت، حکومەت داهاتی ئامادەکردووە و ئەوەی عێراقیش دێت."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا