تاهیر عەبدوڵا: هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانمان لەگەڵ وڵاتی تورکیادا نیە

کوردستان 24/09/2020

Alternate Text

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان نییە".

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، "تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا نییە".

ئەوەشی خستەڕوو، "بڕیاری راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا بە بڕیاری وڵاتی تورکیا بووە و لە ئیستاشدا هیچ بڕیارێک نیە بۆ ئەوەی گەشتەکان دەستپێبکاتەوە".

سەبارەت بە رێکارە تەندروستیەکانی فڕۆکەخانەکە ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "سەرجەم رێککارە تەندروستیەکان جێبەجی دەکرێت و سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن یان لە هەرێم دەڕۆن پێویستە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکە نین پشکنینیان بۆ بکرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی زانیاریەکان بڕیارەکەی وڵاتی تورکیا تا ١-١٠-٢٠٢٠ دەبێت و تا ئەو بەروارە هیچ گەشتێک لە وڵاتی تورکیاوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجام نادرێت و تا ئێستاش هیچ بڕیارێک نییە بەوەی کە گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە یان بڕیاری راگرتنەکە درێژ دەکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا