مەسعود حەیدەر: مەسعود بارزانی بە پشتیوانی تێکڕای گەلی کوردستان بڕیارێکی سیاسی مێژویی دا

کوردستان 24/09/2020

Alternate Text

مەسعود حەیدەر رایگەیاند، ریفراندۆمی سەربەخۆیی یەکێکە لە بڕیارە مێژویەکانی خەباتی گەلی کوردستان و ئەو رۆژەش دێت، کە گەلی کورد بە پشت بەستن بە ریفراندۆم وەکو بڕیاری سیاسی و یاسایی بڕیار لە چارەنوسی خۆی بدات.

مەسعود حەیدەر، راوێژکاری تایبەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە نوسینێکدا لە ساڵیادی ریفراندۆمدا رایگەیاند، "ماف دەسەندرێت، ھەرگیز نادرێت، لە مێژوی ١٠٠ ساڵی رابردو خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان بۆ وەدەستھێنانی مافی نەتەوەیی و رزگارکردنی خاکەکەی بە قۆناغی  سەخت و دژوار گوزەری کردوەو بە خوێن لە قۆناغی جیاواز مافی خۆی سەندوە، ئەوانیش بەیانی ١١ی ئازار و  راپەرینی ئازاری ١٩٩١".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژی ٢٥-٥-٢٠١٧ دا مەسعود بارزانی بە پشتیوانی تێکڕای گەلی کوردستان بڕیارێکی سیاسی مێژویی دا بۆ گەیاندنی دەنگی کورد بە ھەموو دونیا بە ئامڕازێکی دیموکراسی و مەدەنی  بە دەنگدان بۆ مافی چارەی خۆنوسین و سەربەخۆیی گەلی کوردستان".

مەسعود حەیدەر دەشڵێت، "ریفراندۆمی سەربەخۆیی یەکێکە لە بڕیارە مێژویەکانی خەباتی گەلی کوردستان و ئەو رۆژەش دێت کە گەلی کورد بە پشت بەستن بە ریفراندۆم وەک بریاری سیاسی و یاسایی بڕیار لە چارەنوسی خۆی بدات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا