پۆلیسی
هەولێر، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەسەر شەقامێكی گشتی ئەو شارە ماددەی هۆشبەری
بەكاردەهێنا.
بەگوێرەی
راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن،
تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە، كە لەناو ئۆتۆمبیلەكەی ماددەی هۆشبەری بەكارهێنابوو.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی
بەوەشكردووە، تۆمەتبارەكە بەهۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریش، بێهۆش بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا
هاتووە، توانرا دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەردا بگیرێت، پەڕاوی
لێكۆڵینەوەش بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و بەپێی ماددە (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیرکراوە.