تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆری
ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە سلێمانی لە ئێستادا شوێن نەماوە لە نەخۆشخانەکانی تایبەت
بە کۆرۆنا.
یاد
نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و
رایدەگەیەنێت، تکا دەکەم زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن، چونکە لە ئێستادا
شوێن نەماوە لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا.
بهڕێوهبهرایهتیی
گشتیی تهندروستیی سلێمانی ئاشکراشیدەکات، "لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی رێنمایەکان
و پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە تاک پارێزییەوە، جارێکیتر ئامارەکان هەڵکشانی خێرا دەبینن
و نەخۆشخانەکان پڕ دەبنەوەو دەگەڕێینەوە قۆناغی بڵاوبوونەوەی فراونی
ڤایرۆسەکە".
ئەمە
لەکاتێکدایە بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا، لە هەرێم ٤٥
هەزار و ٢١٥ كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش ٢٨ هەزار و ٩٣٨ كەس چاكبونەتەوە و هەزارو
٦٥٠ هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.