بەیانی ئەمڕۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لێدرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلول، لە خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.
بڕیارە بۆ ئەمساڵ جگە لە خوێندکارانی قۆناغی ١٢ کە لە ئەمڕۆوە دەست بە خوێندنی وانەکانیان دەکەن لەناو خوێندنگەکانیان، خوێندکارانی یەک و دووی بنەڕەتیش لە ١٠ی مانگی داهاتوو دەست بە پرۆسەی خوێندن لەناو خوێندنگەکانیان بکەن، و خوێندکارانی قۆناغەکانی دیکەش لەماڵەوە و بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبن.
تا ئێستا نازاندرێت، ئەم دۆخەی خوێندکاران تا کۆتایی ساڵی خوێندن بەردەوام دەبێت یان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.