بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندانێکیان سازکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلول، بەشێک لە مامۆستایانی سلێمانی و راپەڕین و کەلار، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان سازکرد.
مامۆستایان رایانگەیاند، موچەکانیان لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت، بە پێچەوانەوە هەڕەشەی بایکۆتکردنی ساڵی نوێی خوێندنیان کرد.