به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند،
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ٢١٧ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌وه و ره‌وانه‌ی ناو خانه‌واده‌كانیان
كرانه‌وه.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك، ئه‌مڕۆ ٢١٧ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا
له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه ڤایرۆسه‌كه‌یان
په‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاردراوه بنێردرێنه‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.
ته‌ندروستی دهۆك ئاشکراشیکردووە، شه‌ش هه‌زار
و ٦٠٤ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێریدان، چوار هه‌زار
و ٤٧٠ توشبوش به ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
بەپێی دواین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك گه‌یشتوه‌ته ١١
هه‌زار و ٤٧٧ توشبو، له‌نێویاندا ٢٣٦ حاڵه‌تی
مردن هه‌یه.