وابڕیارە سبەی شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد بكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە هاوپێچی BMC كراون:" سبەینێ سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری شاندێك سەردانی بەغدای پایتەخت دەكات".
سەردانەكە پەیوەستە بە پڕۆسەی تەوتین، هەناردەی نەوتی هەرێم و ھەڵبژاردنەكانی هەرێم
ئاماژە بەوەشكراوە:" بڕیارە ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێكردنی سێ بابەتی پەیوەست بە هەرێمی كوردستانەوە بێت كە خۆیان لە پڕۆسەی تەوتین، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دەبیننەوە".