لەبارەی وادەی دابەشكردنی مووچەوە زانیاری نوێ ئاشكرادەكرێت

ئابوری 27/09/2020

Alternate Text

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بەداشكردنی موچە دەكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە رایگەیاندوە، "بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بكرێت."

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، "تاوەكو ئێستا پارەكەی بەغدا نەگەیشتووەتە لقی هەولێری بانكی ناوەندی، بەڵام ئەویش لەدوو ڕۆژی داهاتوودا دەگات."

ئەمە لە کاتێکدایە هێڤیدار ئەحمەد، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، "هەفتەی داهاتوو حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی نوێی مووچە رادەگەیێنێت، حکومەت داهاتی ئامادەکردووە و ئەوەی عێراقیش دێت."

دوای ئەوەی موچەی دوو مانگی رابردوو، بە لێبڕینی %٢١ دابەشكرا، بۆ ئەم مانگە بڕی لێبڕینەكە بۆ %١٨ كەمكراوەتەوە و بڕیارە بەو میكانیزمە دابەشبكرێت بەوتەی وتەبێژی حكومەتیش بڕینی لێبڕینی مووچە مانگ بە مانگ دەگۆڕێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا