بەهۆی بەستنی
پێوەری نوێی کارەبا سبەی بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی (راپەڕین) بێ کارەبا دەبن.
بەڕێوبەرایەتی
گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (راپەڕین) ده‌كه‌ین
به‌تایبه‌ت ئه‌و ماڵانه‌ى كه پێوه‌ریان بۆ نه‌به‌سراوه، دەکەونە سەر فیدەری (١٠٥
, ١٠٥ مساعید، ١٠٩, ١٠٦) سبه‌ینێ پێنجشە‌ممه (١ی ١٠ی ٢٠٢٠) پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان
بۆ ده‌به‌سترێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، له كاتژمێر (٧ی به‌یانی تا ١٢ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت، ئه‌وه‌ش
له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
روونیشیکردووەتەوە، ئاگاداری‌یان دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی
ئامێرە کارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان
بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
دەشڵێن،
داواكاریین كه هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن، بۆئه‌وه‌ی كاره‌كان به
باشی به‌ڕێوه‌بچێت و دڵنیاشین كه هاوكار ده‌بن.