بە وتەی چەند هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەک لە
نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیستراوە و بەڕێوبەری
پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، موشەکێک لە نزیک بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر
کەوتووەتەخوارەوە.
بەڕێوبەری پۆلیسی
هەولێری ڕایگەیاندووە "چەند موشەکێک لە نزیک بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر و دەوروبەری
دارەبەن کەوتووەتە خوارەوە و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە".
سەرچاوەیەکیش لە
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژى داعش راگەیاندووە، هێرشەکە کراوە بەڵام تاوەکو ئێستا
سەرچاوەی هێرشەکە دیارنییە بەڵام داوایان لە هێزەکانیان کردووە لە ئامادەباشیدابن
و خۆیان بپارێزن هیچ زەرەر و زیانێکیان لە هێرشەکەدا نەبووە.
هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگەیاندووە، هیچ رووداوێک لەنێو فڕۆکەخانەی هەولێر
رووینەداوە و ئەو موشەکە لە دەرەوەی فڕۆکەخانەکەبووە و دۆخەکە ئاساییە.