مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند، لە
ماوەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمدا توانیومانە ١٢ مووچە دابەشبكەین و تەنها دوو
مووچە دوا كەوتووە.
وتیشی، كۆی گشتی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێم له
ئێستادا گه‌یشتووه‌ته ٢٨ ملیار دۆلار و
هاوكاتیش حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی هیچ یه‌ده‌كێكی دارایی نیه .
مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌شی وت، له ئێستادا
یاسای چاكسازی له بواری جێبه‌جێكردندایه و بەپێی سیستمی بایۆمەتری موچە
رێکدەخرێتەوە.
سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به باج وتی ، سەرجەم نوسراوەکانی لێخۆشبوو‌ن لە باج كه پێشتر بۆ كۆمپانیا و شوێنه‌كان كرابووهەڵوەشێندراونەتەوە
و له به‌شێك له سێكته‌راكانی دیكه‌ش ڕێژه‌ی باج زیادكراوه و به‌و هۆیه‌وه پاره‌یه‌كی
زۆر بۆ داهاتی حكومه‌ت زیادبووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بۆ ڕێگه‌گرتن له كاری نایاسایی و قاچاخچێتی
له ده‌روازه سنورییه‌كان لیژنه دروستكراوه و له ئێستادا ڕاپۆرتی خۆی له‌و
باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه.