وەزیری دارایی هەرێم: بە عێراقمان وتووە ئامادەین هەموو مەلەفی نەوتتان تەسلیم بکەین

کوردستان 05/10/2020

Alternate Text

وەزیری دارایی هەرێم رایگه‌یاند، بە بەغدادیان وتووە، ئامادەن هەموو مەلەفی نەوتیان تەسلیم بکەن بە مەرجێک بە ئیلتیزاماتی خۆی هەستێت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، لەدوای ئەوەی لە مانگی نیساندا حکومەتی هەرێم بە کەمکردنەوەی ٢٠١ ملیار دینار پارەی بۆ هەرێم نارد، توشی کورتهێنان بووین، جگە لە دابەزینی نرخی نەوت و کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ، ئەمە هۆکاری کەمبوونەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوو.

روونیشیکردەوە، ئێمە بە عێراقمان وتووە ئامادەین هەموو مەلەفی نەوتتان بدەینێ بە مەرجێک حکومەتی عێراق بە ئیلتیزاماتەکانی هەستێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا