ئێران لەسەرەتاى
ساڵى داهاتووەوە چەند کەشتییەکى دەریایى کیشوەربڕ بۆ هێزى دەریایى سەربە سوپاى
پاسدارانى وڵاتەکەى زیاد دەکات.
رەمەزان زیر
رەهایى فەرماندەى هێزى دەریایى ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەى لە سەرەتاى ساڵى
داهاتووەوە چەند کەشتیییەکى جەنگى دەریایى کە لە توانایاندایە کیشوەرەکان ببڕن بۆ
سوپاى پاسدارانى ئێران زیاد دەکات و بەوەش تواناى سەربازى ئەو وڵاتە دەچێتە
قۆناغێکى دیکەوە.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، لە ئێستادا ئیران خاوەنى چەندین موشەکى دوورهاوێژ وفرۆکەى بێ
فرۆکەوانە و توانا سەربازییەکانى بەراورد ناکرێت بە سەردەمى جەنگى نێوان عێراق و
ئێران .
فەرماندەى هێزى
دەریایى ئێران رونیشیکردەوە، ئەو کەشتییە کیشوەربڕەى بڕیارە بخرێتە ریزى توانا
سەربازییەکانى ئێرانەوە لە توانایدایە دەیان فرۆکە و تانکى جەنگى هەڵبگرێت.